پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی ده‌یه‌می یه‌كه‌م قۆناغی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردوو له‌و جه‌وله‌یه‌دا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 1 ی شوباتی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره كرد .
له‌سه‌ره‌تایی یارییه‌كه‌وه یاریزانانی پێشمه‌رگه به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵ هێرشه‌كانیان چڕ كرده‌وه و تا له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یه‌كه‌م گێم لێدانێكی سزا بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ژمار كرا‌و ئیبراهیم حه‌یده‌ر نه‌یتوانی گۆڵی پێتۆمار بكات .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌می یارییه‌كه دووباره یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان كۆنترۆڵی تۆپی یاریگه بگرنه ده‌ست و تا له خوله‌كی 69 و له هێرشێكدا ساڵح موتڵه‌گ تۆپێكی به‌هێزی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سزای یانه‌ی به‌حری كردوو ئه‌زهه‌ر نه‌عیمی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌حری به هه‌ڵه گۆڵی له تیپه‌كه‌یان تۆمار كرد و تا كۆتایش ئه‌نجام به‌و تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مایه‌وه و به‌و ئه‌نجامه و به كۆی 17 خاڵ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی هاتنه پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان .