ته‌ندروستی -
تیمێكی سویدی له زانكۆی ئۆبسالا و زانكۆی سۆفیا هامت و په‌یمانگای كارۆلینسكا هۆشداری ده‌ده‌ن له زیان و مه‌ترسییه‌كانی دواخستنی كاری ئه‌مڕۆ بۆ به‌یانی و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م بابه‌ته كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ده‌رونی و ته‌ندروستی تاك ده‌بێت.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری JAMA Network Open بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه و پاش 9 مانگ به‌شێك له به‌شداربووه‌كان كه به‌رده‌وام كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان دواخستوه چه‌ند گرفتێكی ده‌رونی وه‌ك" خه‌مۆكی و ماندوێتی و دڵه‌ڕاوكێ وه‌ك كێشه‌ی ده‌رونی، ئازاری مل و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت و په‌له‌كان وه‌ك گرفتی جه‌سته‌ی له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتوه له‌گه‌ڵیدا سیستمی ژیانیان به‌ره‌و ناته‌ندروستی ڕۆیشتوه وه‌ك خراپی خه‌و و كه‌می چالاكی جه‌سته‌ی و كێشانی جگه‌ره و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و پشتگوێ خستنی ژه‌می به‌یانیان"
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له ئێستادا ئه‌م حاڵه‌ته واته دواخستنی كاری ئه‌مڕۆ بۆ به‌یانی له‌ناو خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان زۆره بۆ ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه ئاگاداری كاریگه‌ری و مه‌ترسی ئه‌م بابه‌ته‌بن له‌سه‌ر باری ده‌رونی و جه‌سته‌ییان.