پێشمهرگه سپۆرت -
داڤیدی کوڕی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید،پاڵێوراوه بۆ ڕاهێنهرایهتیكردنی یانهی ئیڤهرتۆنی ئینگلیزی.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای دەکات کە دەیڤیدی تەمەن ٣٣ ساڵ یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ جێگرتنەوەی فرانک لامپارد لە گودیسۆن پارک دوای ئەوەی ڕاهێنهره ئینگلیزەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
داڤید لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ پۆستی یاریدەدەری ئەنچیلۆتی باوکی وەرگرتووە، ئێستاش لەگەڵیدا لە ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید کاردەکات.
داڤید سەرەتا وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لە پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید کاری کردووە پێش ئەوەی ببێتە یاریدەدەری ئەنچیلۆتی لە بایرن میونشن، درێژە بە ڕۆڵی خۆی دەدات لە ناپۆلی و ئێڤەرتۆن پێش ئەوەی لەگەڵ باوکی بگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید.