تهندروستی -
ئێسكی زیاددهی پاژنهی پێ بریتیە لە گەشەکردنی بچووکی ئێسک لەسەر پاژنە، بەهۆی نیشتنی کالسیۆم، لەوانەیە کاتێک کە ئەو بەستەرەی کە ئێسکی پاژنە بە ئێسکەکانی پەنجەکانی قاچەوە دەبەستێتەوە ( plantar fasciitis) تووشی هەوکردن وبرین بێت، ئەگەر ئێسکە زیادەکە زیاتر گەشە بکات، عبدالصمد پزیشکی تەکنیکی چارەسەری فیزیایی لهم بابهتهدا زیاتر لهسهر ئهم گرفته تهندروستیه زانیاری دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی بریتیە لە:
1-ئازارێکی تیژ وەک چەقۆ لە پاژنەدا لەکاتی وەستان لە بەیانیاندا.
2- ئازارێکی مات لە پاژنەدا بە درێژایی ڕۆژەکە.
3-هەوکردن و ئاوسانی پاژنە.
4-گەرمی کە لە شوێنی تووشبوونەکە.
5-دەرکەوتنی پارچە بچووک و دیار کە هاوشێوەی ئێسک لە ژێر پاژنەدا.
چۆن ئێسكی زیادی ژێر پێ دەست نیشان دەکرێت لە لایەن پزیشکەوە؟
بە شێوەیەکی گشتی پزیشکەکان پێت دەپشکنن و پرسیار لەبارەی چالاکیی جەستەیی دەکەن کە لەوانەیە بووەتە هۆی ئازاری پاژنەی پێت. لە کۆتاییدا، تیشکی ڕەش و سپی (x_ray)یەکێکە لە باوترین پشکنینەکان کە پزیشکەکان
بۆ دەستنیشانکردنی ئێسکی زیادی پاژنە بەکاریدەهێنن.
چۆن چارەسەر دەکرێت؟
1-چارەسەری فیزیایی: دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەوکردنەی کە دەبێتە هۆی ئازارەکە و سنووردارکردنی جووڵەت. لە ڕاستیدا نزیکەی ٩٠%ی نەخۆشەکان تەنها بە چارەسەری فیزیایی باشتربوونی بەرچاو لە نیشانەکانیاندا ئەزموون دەکەن.
2-دەرمانەکانی دژە هەوکردن .
3- دەرزی کۆرتیزۆل.
4- نەشتەرگەری.