پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان له شاری هه‌ولێر و له به‌رواری 26 تا 29 ی كانوونی دووه‌می 2023 پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی كودستان به به‌شداری زیاتر له ده یانه ئه‌نجام ده‌دات .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری پاڵه‌وانێتیكه به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كردووه و ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ش زانیاری زیاتری به پیشمه‌رگه سپۆرت دا‌و ووتی ، له پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2019 و له شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو یانه‌ی پیَشمه‌رگه نازناوه‌كه‌ی برده‌وه ، له‌و كات تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی كوردستان به‌ڕێوه نه‌چووه و هه‌ربۆیه له ئێستادا یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام ده‌دات وشاری هه‌ولێر و هۆتێلی گۆڵدن نایت میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كات .
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌یه و به هه‌شت یاریزانه‌وه ده‌چنه نێو ئه‌و كێبڕكێ به‌هێزه‌ی پڕ ململانێ ده‌بێت .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتییه‌كان دانه‌بڕاوه و له وه‌رزه‌كانی 2021 تا 2022 به‌شداری چوار پاڵه‌وانێتی كردووه و توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌می جامی عێراق له هه‌ردوو وه‌رزه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك پله‌ی دووه‌می یانه نایابه‌كانی عێراقی له‌ده‌ست نه‌داوه .