پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید دەکاتە ئامانج ئهمهش وهكو تۆڵهكردنهوهیهكی ناسڕ خلێفلییه سهبارهت به ههوڵهكانی ڕیاڵ مهدرید بۆ گواستنهوهی مباپێ
هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناسر خلێفی سهركۆی پاریس سانجێرمان لە ڕیال مەدرید خۆش نابێت بۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ، هەروەها ئەو هەڵمەتەی کە شاهانە پێشەنگایەتی دەکرد بۆ ئەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە لە پاریس سانجەوە دوور بکەوێتەوە بە تایبەت کە یانە ئیسپانییەکە تا ئێستا بەردەوامە لە ههوڵهكانی.
ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە خلێفی دەیەوێت ڤینیسیۆس جونیۆر بگوازێتهوه، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەکات، دوای ئەوەی زانیویەتی دووبارە گفتوگۆکانی ڕیال مەدرید بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا دهستپێكردووه.
ڤینیسیۆس گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا ساڵی 2024 هەیە، هەروەها بڕگەی ئازادکردنی یەک ملیار یۆرۆی هەیە، ئەمەش وادەکات یانە فەرەنسییەکە قورس بێت.
بەڵام پاریس سان جێرمان و بە تایبەتی سەرۆکەکەی ناسر خلێفی دەیەوێت لە ڤینیسیۆس تۆڵەی ڕیال مەدرید بکاتەوە ئەگەر دانوستانە شاهانەییەکان بەردەوام بن بۆ گواستنهوهی مباپێ .