پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ڕێوه چوونی چوار یاری له جه‌وله‌ی حه‌وت و دوا جه‌وله‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه هات .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 23 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له چوار یاری جیاوازدا ، یارییه‌كانی جه‌وله‌ی حه‌وته‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوون ، له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد یاری دێربی خولی نایابی عێراق ئه‌نجام درا ، تێیداو یانه‌كانی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن و دوای یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ئاست دواجار یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3-2 سێت توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌ر له ئه‌نجامی یارییه‌كانی شوڕته له به‌حری برده‌وه و جه‌یشی به‌غدادیش به ئه‌سته‌م دوو خاڵی له حه‌بانیه وه‌رگرت و غازی به‌سره‌ش توانی لوتكه‌ی یانه‌كان بگرێت دوایی ئه‌وه‌ی به سێ سێتی دڵنیاكه‌ره‌وه له مه‌سافی شیمالی برده‌وه .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :
هه‌ولێر × پێشمه‌رگه 3 - 2
شوڕته × به‌حری 3 - 1
جه‌یش × حه‌بانیه 3 - 2
غاز جنوب × مه‌صافی شیمال 3 - 0
به‌و ئه‌نجامانه‌ش یانه‌ی غاز یه‌كه‌م و شوڕته‌كانی به‌غداد دووه‌م و پێشمه‌رگه و جه‌یش سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی یان گرتووه و ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به‌م جۆره‌یه .