پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی په‌یوه‌ندی به ماركۆ ئاسینسیۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه كردووه تا بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
له وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌له‌نی و نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌سینسیۆ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه یاریگای كامپنۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندییا پێوه كردووه .
گرێبه‌ستی ئاسینسیۆ له هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه كۆتایی دێت وتاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی چونكه داوای زیادكردنی موچه‌كه‌ی ده‌كات.