باله‌ی‌ كچانی‌ ته‌ق ته‌ق خۆی‌ نوێكرده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق ، تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ته‌ق ته‌ق پێنج گرێبه‌ستی‌ نوێی‌ ئه‌نجام دا .

له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌كه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ناوبراو گرێبه‌ستی‌ هه‌ریه‌ك له‌ كچه‌ یاریزانان ( خه‌یاڵ محه‌مه‌د ، سافیا محه‌مه‌د ، ئاگرین محه‌مه‌د ، ته‌رزه‌ موزه‌فه‌ر و نارین ڕه‌حمان ) واژۆ كرا .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ ته‌ق ته‌ق به‌شداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ده‌ستێكردووه‌ .


PM:02:22:22/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌