پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی كۆتای جامی ئاسیا و بۆ ئاستی لاوان ، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی عێراق له شاری ئه‌نتاڵیایی ولاَتی توركیا كه‌مپێكی مه‌شقی ده‌ستپێكرد .
كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌به‌شداری 22 یاریزان ده‌بێت و ماوه‌ی سیانزه ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره سێ یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریش ئه‌نجام بدات ، سایتی فه‌رمی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ی دا هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له ڕۆژی 23 ی كانوونی دووه‌می 2023 یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان ئه‌نجام ده‌دات و دووه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له به‌رواری 26 ی هه‌مان مانگ ده‌بێت و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی قیرغیزستان ده‌بنه‌وه ، دوا یاریشیان له به‌رواری 29 ی كانوونی دووه‌م و به‌ڕێوه ده‌چێت كه تێیدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رده‌ن یاری ده‌كات .
بڕیاره یارییه‌كانی كۆتایی جامی لاوانی ولاَتانی ئاسیا له سه‌ره‌تایی مانگی ئازاری 2023 و له ولاَتی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه بچێت و تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( ئۆزبه‌كستان و سوریا و ئه‌نده‌نوسیا ) یاری ده‌كات .