پێشمه‌رگه سپۆرت -
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایكرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی كه‌نداوه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه، ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان سازبكرێت و شوێنه‌كه‌شی دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پاڵه‌وانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به به‌ده‌ستهێنانی جامی كه‌نداو 25 به‌ده‌ستیان هێنا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوایكرد ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری كه شایسته‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بێت، ئه‌نجام بدرێت.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "ئاهه‌نگه‌كه له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه گه‌وره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌و كاته‌ی وه‌فدی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌سره‌وه ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا".
وتیشی: "هاوڵاتیان ده‌توانن له‌سه‌ر رێگای فڕۆكه‌خانه تا ده‌گاته گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان پێشوازییان لێبكه‌ن و ئاهه‌نگ بگێڕن".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پیرۆزه له عێراق و گه‌له‌كه‌ی... سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌شدار بوون".
شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاری كۆتایی جامی كه‌نداو به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ له هاوتا عومانییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی كه‌نداو 25، ئه‌وه‌ش دوای 35 ساڵ له خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه.