پێشمه‌رگه سپۆرت میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یارییه‌كی دۆستانه میوانداری له یانه‌ی قه‌لاَدزێ كرد .
یارییه‌كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( محه‌مه‌د عه‌باس به 3 گۆڵ ، ساڵح موتڵه‌گ و شیروان كوردستان ) تۆمار كران .
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو لیژنه‌ی پێشبركێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ڕابگه‌یه‌نێت و واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خولی پله یه‌ك دیاری ده‌كاته‌وه .