پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی چواره‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له قۆناغی هه‌شت تیمی ئه‌نجام دران ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه ڕكابه‌ری له‌سه‌ر نازناو ده‌كات له چواره‌م یاری خۆیدا و له نێو هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی حه‌بانیه یاری كردوو و دوایی یارییه‌كی یه‌كلایه‌نه ، پێشمه‌رگه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به سێ سێتی یه‌كلایه‌نه سێ خاڵی گرنگی ئه‌و یاریه‌شیان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 11 خاڵ زیاد كرد له چوار یاری قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی دا .