دوو هانده‌ر گیان له‌ داست داوه‌ و 65 ی‌ دیكه‌ش برینداره‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 19 ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2023 و له‌ سه‌ر یاریگه‌ی‌ به‌سره‌ی‌ نێو ده‌ڵه‌تی‌ دوا یاری‌ جامی‌ كه‌نداو 25 له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق و عومان به‌ڕێوه‌ بچێت .

پێش ده‌ستپێكی‌ ئه‌و یارییه‌ش له‌ دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردووه‌وه‌ هانده‌رانی‌ ئه‌و یارییه‌ به‌ره‌و یاریگه‌كه‌ ده‌چن و به‌هۆی‌ پاڵه‌په‌ستۆو و قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌ دوو هانده‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ 65 هانده‌ریش بریندارن .

ئاژانسی هەواڵی عێراقی (الواع) ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پشت ڕاست كرده‌وه‌ و رایگەیاند كه‌ قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگای (جزع نخلە) دروستبووە و بەهۆیەوە دوو هانده‌ر گیانیان لەدەستداوە و زیاتر له‌ 65 هانده‌ریش برینداربوون.



PM:02:31:19/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌