پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ جموجوڵی هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی یاری كۆتایی جامی كه‌نداو 25 ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 19 ی كانوونی دووه‌می 2023 له شاری به‌سره كرایه پشوو كه سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كان و خوێندنگه‌كان ده‌گرێته‌وه .
پارێزگاری به‌سره له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه پشووكه جگه‌له فه‌رمانگه ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی دیكه پشوو ده‌بێت .
جێگه‌ی باسه كاتژمێر 7:00 ی ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی یاری كۆتایی جامه‌كه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین و عومان به‌ڕێوه ده‌چێت و جه‌ماوه‌ریه‌كی به‌رچاو ئاماده‌ی بینینی ئه‌و یارییه‌ش ده‌بن كه بۆ ماوه‌ی 44 ساڵ له عێراق دوركه‌وتبۆوه .