پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز له قۆناغی هه‌شت تیمی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌بینرێت و له سێهه‌م یاری خۆی توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكات .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له جه‌وله‌ی سێهه‌می قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی و كاتژمێر 3:30 خوله‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆی سێ شه‌ممه به‌رواری 17 ی كانوونی دووه‌می 2023 ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه كوڕانی پیشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان یارییه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به سێ سێتی یه‌كلایه‌نه سێ خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی سێهه‌میان مسۆگه‌ر كرد .
خاڵه‌كانی یاری نێوان هه‌ردوو تیم بریتیی بوون له ( 25 - 20 و 25 - 23 و 25 - 20 ) .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ هه‌شت خاڵ به‌رز بكاته‌وه له سێ یاری دا