‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ ئەلزەهایمەر




ته‌ندروستی‌ - 

ئەلزەهایمەر باوترین هۆکاری نەخۆشی خەڵەفانە ، كە دەبێتە هۆی ئەوەی كەسەكە توانای بیرەوەری لاواز بێت و وریاییی نەمێنێت، وەك لە بیرچوونەوەی قسە و یادەوەری ، ئەوەش لە ئەنجامی زیانپێكەوتن و لە ناوچوونی دەمارەكانی مێشك لە بەشە جیاوازەكانی مێشكدا روودەدات، دكتۆر ئازاد پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ڕونكردنه‌وه‌یداوه‌.

چۆن بزانین كەسێك تووشی نەخۆشی ئەلزهایمەر (خەڵەفان) بووە ؟
1- لەدەستدانی بیرەوەری ، بەتایبەتی لەبیركردنی رووداو و زانیارییە نوێیەكان.
2- قورسی لە چارەسەركردنی كێشەكان.
3- روودانی گۆڕانكاری لە كەسێتیدا.
4- زەحمەتی لە دەڕبرین و رێكخستنی بیرۆكە.
5- كێشە لە دانانی شتومەك لە شوێنی خۆی.
6- بزركردنی رێگا یان بزركردنی رێگای ماڵەوە.
7- لەبیر كردنی ناوی ئەندامانی خێزان.


PM:03:30:17/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌