پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن دوایی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕیان برده‌وه و خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی جامی كه‌نداو 25 .
یارییه‌كه كاتژمێر 4:15 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 16 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه چوو ، تێیدا و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی عێراق گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ چڕ كرده‌وه و توانیان له خوله‌كی 19 و له ڕێگه‌ی یاریزان ئیبراهیم بایش گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن ، به‌لاَم دوایی ئه‌و گۆڵه هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ بێ هیوا نه‌بوو له یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه و له خوله‌كی 29 توانیان له ڕێگه‌ی یاریزان عمرو سراج گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكه‌ن ، ئه‌مه‌و هه‌ر له‌و گێمه و به‌هۆی به‌هێزی و ڕكابه‌ری یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده و به‌رده‌وامی هێرشه‌كان له خوله‌كی 42 ( ئه‌یمه‌ن حسێن ) گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كردوو تا كۆتایش ئه‌نجام به‌و شێوه‌یه مایه‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی .