پێشمه‌رگه سپۆرت -
فریدیریكۆ ڤالڤێردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هۆكاری شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا ئاشكرا ده‌كات.
ڤالڤێردی لەمیانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی" ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تیپەکە باش نەبوو، لە یاری کۆتاییشدا دەبێت هەر لەسەرەتاوە بە هەموو هێزی خۆتەوە یاری بکەیت، ئێمەش ئەوەمان نەکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها بە ڕێژەی 80 یان 90% یارییمان کردووە و ئەوەش بەس نەبووە.
لە ئێستادا به‌رشه‌لۆنه بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادایە و بە 3 خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدی دووەمەوەیە .