پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌كاد و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكرد .
له یاری لوتكه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه و كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15 ی كانوونی دووه‌می 2023 هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و به‌حری به‌سره له هۆڵی كۆلێژی په‌روره‌ده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا و له سه‌ره‌تاوه عه‌لی ته‌ها و هاوڕێكانی توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به سێ سێتی یه‌كلایه‌نه و به خاڵه‌كانی ( 25-23 و 25-21 و 25-21 ) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر له یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ و ئه‌نجامه‌كانی :
شوڕته × مه‌سافی شیمال 3 - 1
غاز جنوب × جه‌یش 3 - 1
هه‌ولێر × حه‌بانیه 3 - 1