پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای به‌ده‌ست هێنانی جامی خولی دۆستانه‌ی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه و له درێژه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شی یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با ئه‌نجام دا .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی لاوانی پێشمه‌رگه میوانداریان له لاوانی یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با كرد .
له‌و یارییه‌دا كه ئاماده‌كاری یانه‌كانه بۆ خولی لاوانی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق لاوانی هه‌ردوو تیم دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .
پێشمه‌رگه له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت و نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت .