پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری له خولی دۆستانه‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا كه یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15 ی كانوونی دووه‌می 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی و له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار تیپه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له ڕێگه‌ی یاریزان ( مسته‌فا عوده‌ی ) تۆمار كرا‌و ئه‌و یاریزانه‌ش به باشترینی یاری نێوان هه‌ردوو تیم دیاری كرا‌و خه‌لاَتی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی پێبه‌خشرا .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی خۆی بگه‌یه‌نێته یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو كه تێیداو ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌بێته‌وه .