پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌شداریان له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی خونچه‌كان ، هه‌ردوو یاریزانی خونچه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( نه‌سیم نه‌هرۆ و محه‌مه‌د دلاوه‌ر ) توانیان له پله‌كانی پێنجه‌م و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌و پالاَوتنه به‌هێزه بێن كه 23 یاریزانی یانه‌كانی عێراق تێیدا به‌شداریان كرد .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له‌و پالاَوتنه هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو یاریزان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه له پێشه‌نگی كێبڕكێ كارانی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق بوون و له دوا ڕكابه‌ریش دوو یاریزانی خونچه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پالاَوتنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانیان له ڕیزبه‌ندی هه‌شت یاریزانه به تواناكه‌بێن و ئه‌وه‌ش گرنگی خۆی ده‌بێت بۆ یه‌كێتی تۆپی سه‌مێزی عێراق كه نه‌وه‌یه‌كی نوێ بێنێته نێو ڕكابه‌رییه‌كان و گرنگی ته‌واو به‌و ته‌مه‌نه بدات تا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ هه‌میشه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوو به ئه‌نجامه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه خاكی نیشتیمان .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نه‌سیم نه‌هرۆ له‌و پالاَوتنه پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ست هێنا و محه‌مه‌د دلاوه‌ریش پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد .