پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له میانی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی جامی كه‌نداو 25 ، شاندێكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئه‌ندامێتی كابتن وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه له شاری به‌سره‌و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د موبه‌رقه‌ع وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و عه‌دنان درجالی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق پێشوازی كران و هه‌روه‌ك ئاماده‌ی بینینی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌مه‌ن بوون .
سه‌باره‌ت به‌و دیدار و كۆبونه‌وانه‌ی شاندی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه له شاری به‌سره ئه‌نجامیان دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، دوایی گه‌یشتنیان به شاری به‌سره و پێشوازیان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له غالب الزاملی ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاراستنی جامی كه‌نداوی 25 و گۆڤه‌ند عه‌بدول خالق ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه له هۆتێل گراند ملینیۆم چه‌ندین دیداری گرنگی وه‌رزشیمان ئه‌نجامدا و له نێویاندا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د موبه‌رقه‌ع وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق پێشوازیی كراین و دوایی ئه‌وه‌ی به گه‌رمی به‌خێرهاتن كراین وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق ڕایگه‌یاند كه خۆیان به خۆشحاڵ ده‌زانن چاویان به به‌رپرسانی وه‌رزشی یانه‌ی پێشمه‌رگه بكه‌وێت و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئاگاداری ئه‌و چالاكیانه‌یه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات و به گرنگی زانی یانه‌كه به‌و شێوازه به‌شداری له خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق بكات چونكه چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وان له‌و یانه‌یه بونه‌ته داینه‌مۆی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له یارییه جیاوازه‌كان ، پاشان به‌ڕِێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراقی كرد بۆ ئه‌و داوه‌ت نامه فه‌رمییه‌ی كه پێیان گه‌یشتووه و هه‌روه‌ك داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌ش كرد كه سه‌ردانی شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بكات و ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه داوه‌ت نامه‌كه‌ی خسته به‌رنامه‌ی كاره‌كانییه‌وه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له هه‌مان كات دیدارێكی وه‌رزشیان له‌گه‌ڵ عه‌دنان درجالی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق عێراق هه‌بووه و هه‌روه‌ك چاویان به ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق و ته‌واوی یاریزانانی ڕابردووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌وتووه و به بایه‌خه‌وه له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شاری سلێمانییان ڕوانیوه .
جێگه‌ی باسه شاندی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به فه‌رمی داوه‌ت نامه‌یان پێشكه‌ش كرابوو بۆ به‌شداریان له بینینی ته‌واوی یارییه‌كانی جامی كه‌نداو 25 و هه‌روه‌ك له نێو ئه‌و یاریانه‌دا شانده‌كه‌ی یانه‌ی پیشمه‌رگه ئاماده‌ی بینینی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌مه‌ن بوون .