پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی میوانداری كرد له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 ی كانوونی دووه‌می 2023 به‌ڕێوه چوو تێیدا و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن هه‌ردوو تیم دواجار یاری به یه‌كسان بوون و به سێ گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ئێستادا و دوایی وه‌ستاندنی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامه تا له ته‌واوكاری یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌م له‌سه‌ر ئاسته ناوازه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و بگاته یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .