پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق واده‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانانی یانه‌كانی عێراقی بۆ خوله‌كانی پله نایاب و پله یه‌ك ڕاگه‌یاند .
له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی نابراو به‌رواری 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 ی بۆ ده‌ستپێكی گواستنه‌وه دیاری كردوو هه‌روه‌ك 6 ی مانگی شوباتی بۆ كۆتاهاتنی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه دیاری كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌بێت نوسراوی تۆماركردنی یاریزانان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان بكرێت .