پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری له خولی دۆستانه‌ی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی نه‌ورۆز بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 11 ی كانوونی دووه‌می 2023 به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز و پڕ ململانێ دواجار تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی نه‌ورۆز به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی برده‌وه .
پێشمه‌رگه له ئێستادا دوو یاری ئه‌نجام داوه و له یه‌كه‌م یاری توانی سه‌ركه‌وتن به‌ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سیروانی نوێ به‌ده‌ست بهێنێت .