ته‌ندروستی -
گۆڕانكاری وه‌رزه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته و مێشكی مرۆڤ ده‌بێت هه‌ندێكجار مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات له كۆنتڕۆڵی خۆیدا نییه.
ئاشكرایه لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ له‌لایه‌ن كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته‌وه ڕێكده‌خرێت، له هه‌ندێك وه‌رزدا مرۆڤ توشی خه‌مۆكی ده‌بێت و پێی ده‌وترێت" خه‌مۆكی وه‌رزی (SAD)"
ناتالی ئۆسلن پسپۆڕی بواری خۆراك ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات له‌ڕێی سیتمی خۆراكیه‌وه ده‌توانن خۆیان له توشبوون به خه‌مۆكی دوور بگرن.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمیگا 3 وه‌ك ماسی و چه‌ره‌س ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ" بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردن كه‌م ببێته‌وه، چونكه هه‌ستی نه‌رێنی واده‌كات ئه‌ندامه‌كانی له‌ش توشی هه‌وكردن ببێت.
ئۆسلن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌فتانه باشتر وایه دوو ژه‌م خواردنی ده‌ریایی و ماسی جۆری" سالمۆن و ماكرێل و ڕه‌نجه" بخورێت، هاوكات ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ وه‌م" شۆفان و پاقله‌مه‌نیه‌كان، به‌ڵام ئه‌و خۆراكانه‌ی جۆرێك ڕیشاڵی شێوه جێڵیان تیادایه كه توانای توانه‌وه‌ی هه‌یه له ئاودا له‌گه‌ڵ ژه‌هری جه‌سته یه‌كده‌گرن و هه‌وكردن و ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
له‌جیاتی شه‌كر ده‌كرێت میوه بخورێت چونكه خواردنی شه‌كر مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردن زیاتر ده‌كات، میوه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان جگه له‌وه‌ی شه‌كری تیادایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه هه‌مه جۆره‌كان.
باشتر وایه له‌جیاتی گۆشتی قتو، گۆشتی سروشتی و بێ چه‌وری بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی كار له مه‌زاجت نه‌كات و باری ده‌رونت خراپتر نه‌كات.