پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ دیاری كردنی واده‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خوله‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی كوڕانی یانه‌كانی عێراق دیاری كرد كه بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و دوو ئاسته له كاتی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له به‌رواری 6 ی مانگی شوباتی 2023 بۆ هه‌ردوو ئاست ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك بڕیار درا كه یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی باله‌ی تازپێگه‌یشتوان و لاوان له ناوه‌ڕاستی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه بچێت .
لیژنه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆتاییه‌كان له مانگی ئازاری 2023 و له هه‌مان مانگیش قۆناغی كۆتاییه‌كانی هه‌ردوو ئاست به‌ڕێوه ده‌چێت و پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌می ڕیزبه‌ندی دیاری ده‌كرێن.
له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیار دراوه كه خولی لاوانی عێراق بۆ له دایك بوانی 2005 و 2006 بێت و هه‌رچی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانه بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 2007 و 2008 ده‌بێت .