پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پالاَوتن بۆ یاریزانانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی باشترینه‌كان و گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌وه‌ش بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئاسیا بۆ هۆڵی داخراو كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 10 تا 12 ی شوباتی 2023 و له ولاَتی كازاخستان به‌ڕێوه بچێت .
پالاَوتنهكه له شاره‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادرییه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو له نێو ئه‌و پالاَوتنه هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( مریه‌م عه‌بدول حه‌مید ، دییه نزار ) له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌و پالاَوتنه و به‌شداری یاریزانانی پێشمه‌رگه ، نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پیَشمهرگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، چالاكییه‌كان و پالاَوتنهكانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به شێوه‌یه‌كی چڕ و گشت گیر ده‌ستیپێكردووه و له نێویاندا بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچانی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا دیاری بكرێت ، هه‌روه‌ك نزار ئاماژه‌ی پێكرد كه له یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردوو كیژه یاریزان مریه‌م بۆ یاری بازی به‌رز و دییه بۆ ڕاكردنی 60 مه‌تر سه‌ربه‌ست به‌شداری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بلیتی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه ببڕن .
دواجار نزار ئه‌كره‌م ووتی ، له‌م پالاَوتنهی شاری هه‌ولێر یاریزانانی شاره‌كانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، كه‌ركوك ، موصڵ و دهۆك ) به‌شداری ده‌كه‌ن و باشترینه‌كانیان ده‌بنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .