پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی دابه‌ش كردنی قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و سه‌ركه‌وتن به پاڵه‌وانه‌كانی عێراق كه توانیان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی و نێو خۆی ژماره‌ی نوێ و ئه‌نجام ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتنی به‌خشییه هه‌ریه‌ك له ( مریه‌م عه‌بدول حه‌مید ، پاڵه‌وانی عێراق و خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ له یاری بازی به‌رز بۆ ئاستی پێشكه‌ووتوان ، دییه نزار خاوه‌ن میدالیایی ئاڵتون له یاری 4×100 مه‌تر به‌ریدی كچان ، میدالیای زیوو له یاری یه‌ك باز بۆ ئاستی لاوان له پاڵه‌وانێتی غه‌رب ئاسیا و خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ له‌سه‌ر ئاستی لاوان له یاری 100 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی عێراق ) .
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا قه‌ڵغانی ڕێزلێنان به‌خشرایه ڕه‌نجده‌ر قادر وه‌ك ڕاهێنه‌ری كیژه یاریزان دییه نزار ، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتنانه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه تیمی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به چه‌ندین یاریزانی به ئاست به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی پالاَوتن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كردووه و خۆش به‌ختانه‌ش توانیومانه له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چه‌ندین یاریزانمان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان و لاوان هه‌بێت ، هه‌روه‌ك نزار ئاماژه‌ی پێكرد كه له به‌خشینی قه‌ڵغانی ڕێزلێنان و سه‌ركه‌وتنه‌كان یانه‌ی پێشمه‌رگه پشكی شێری به‌ركه‌وتووه و وه‌ك تیمی كچان له‌سه‌ر ئاستی عێراق پله‌ی دووه‌مان ده‌سته‌به‌ر كردووه و وه له‌سه‌ر ئاستی تاكیش هه‌ریه‌ك له یاریزانان مریه‌م و دییه توانیان به شكاندنی ژماره‌ی نوێ دووباره بیسه‌لمێنن كه بێ ڕكابه‌رن له پاڵه‌وانێتی عێراق و بوونه ژماره‌ی قورس له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان .
له درێژه‌ی وته‌كانی نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌ك ڕاهێنه‌ر ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری یاریزان دییه نزار قه‌ڵغانی یه‌كێتی ناوبراوی پێبه‌خشراوه كه توانی له وه‌رزی 2022 ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ڕۆلێكی گرنگی له به‌ره‌و پێشچوونی دییه هه‌بێت و وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئه‌و كیژه‌ش به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا كرد ، دواجار نزار ئه‌كره‌م كه سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه ووتی ، ئه‌و ده‌ست كه‌وتانه‌ش ده‌چنه نێو ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌مان له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق .