‌جیاوازی نێوان هەوکردنی ڤایرۆسی و بەرکتریایی له‌كاتی توشبوون به‌ ئازاری قوڕگ



ته‌ندروستی‌ - 

لەڕووی زانستی زۆربەی نەخۆشییە ڤایرۆسیه‌كان خۆیان چاک دەبن بە بەرگری لەش و چەند ڕۆژێك دەخایەنیت و تەنیا نەخۆشەکان ئامۆژگاری دەکرێن بە وەرگرتنی پشوو کە زۆر گرنگە وە خواردنەوەی شلەمەنی و دەرمانی ئازار شکێن و وە سەرچاوە زانستیەکان باسی دەرمانی تریش دەکەن،  دكتۆر هاوژیر پزیشکی نیشتەجێی دێرینی نەخۆشییەکانی هەناو له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی‌ بۆ كردوه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"هەندێکجار دەرمانی "دژە ڤایرۆس" بەکاردێت وەک "ئۆسێلتامیڤیر" لەلایەن پزیشکەوە بۆ چەند گروپێكی نەخۆش کە مەترسییان زیاترە و بەرگریی لەشیان لاوازە و ئەگەری هەیە بە توندی نەخۆشییەکە بگرن و جاری واش هەیە نەخۆش لەگەر هەوکردنی ڤایرۆسی نیشانەکانی هەوکردنی بەهۆی بەکتریاش لێی پەیدا دەبێت و دژە بەکتریای پێویست دەبێت بەڵام ئەوانە کەمن و زۆرینە ئەوەیە کە تەنیا هەڵامەت یان ئینفلەوەنزایەکی سادەی هەیە کە لەخوارەوە هەم نیشانەکانی هەم چارەسەرییەکانیان باس دەکەین"

زۆربەی هۆکارەکانی قوڕگ ئێشە ئەوانەن
-  common cold واتا هەڵامەت یان سەرما و  بەهۆی  rhino virus ە 
- Flu واتا نەخۆشیی ئینفلوەنزا بەهۆی influenza a virus
- strept throat واتا هەوکردنی بەکتریایی قورگ و لەوزەتێن بەهۆی Streptococcus 

-هەڵامەت/سەرمابوون/common cold نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و نیشانەکانی  سووکترە 
1- گیرانی لووت یان پەسیو
2ـ قوڕگ ئێشە 
3- سەر ئێشەی کەم
4-ژانی کەمی لەش / ماسولکەکان
5-کۆخە
6-پژمین
7-بەرزبوونەوەیەکی کەمی پلەی گەرمی
8-بێتاقەتی کەمتر
9-نەمانی هەستی تام و بۆن 

 ئینفلەوەنزا/Flu نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و نیشانەکانی هەندێك تووندترە، وه‌ك:
1-تای بەرزتر
2-لەرز
3- ژانی زیاتری گشت لەش / ماسولکەکان 
4-بێ تاقەتی زیاتر
5-کۆكە
6-سەرئێشەی زیاتر
7-هەندێکجار پەسیو و لووت گیران و پژمین و قوڕگ ئێشە 

یەکێكیتر لە هۆکارەکانی قورگ ئێشە ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە ئەویش بە نیشانەکان و پشكنینی PCR یان به‌رگری دیاری دەکرێت و نیشانەکانی سووک یان مامناوەند یان توندە و جیاوازە لە کەسێك بۆ کەسێكی دیكه‌

 هەوکردنی بەکتریایی قورگ و لەوزەتێن / strep throat
1- قوڕگ ئێشە
2-تای بەرز
3-هەڵئاوسانی لەوزەتێن
4-هەڵئاوسانی لیمفە گرێیەکانی مل و ژان لەکاتی دەست لێدان
5- ژان لە کاتی خواردن
6-سك ئێشە و هێڵنج ئه‌مه‌  لە تەمەنی بچووک زیاترە بەڵام لە گەوره‌شدا هەیە و کۆكەی لەگەڵ نییە

بۆ جیاکردنەوەی هەوکردنی بەکتریایی لەگەر ڤایرۆسی لۆ ئەوەی بزانی دژە بەکتریا بدەی یان نا دەتوانی centor score بەکاربهێنیت کە چەند ئەنجام کەمتر بێت هۆکارەکەی لە ڤایرۆس نزیک دەبێت و چەند زیاتر بێت ئەگەری بەکتریا زیاترە و دەڵێت ئەگەر لەو ئەنجامەکە لە نێوانی هەردووکیان بوو throat culture یان rapid strep test یان ASO titer بکرێت! 

کە بریتیە لەو چەند خاڵە
ـ بوونی تا  ١ خاڵ
ـ نەبوونی کۆكه‌ ١ خاڵ
ـ گەورەبوون و پەڵەی سپی لەسەر لەوزەتێن  ١ خاڵ
ـ گەورەبوونی لیمفەگرێیەکانی مل   ١خاڵ 
ـ تەمەنی ٣ بۆ ١٥ ساڵ : ١ خاڵ
تەمەنی ١٥ بۆ ٤٥   سفڕ
تەمەنی زیاتر بۆ ٤٥   ساڵ سالب یەک
دوای کۆکردنەوەی خاڵەکان چەند ژمارەکە گەورەتر بوو ئەگەری هەوکردنی بەکتریایی زیاترە و دەکرێ دژە بەکتریا بدرێت.
 هۆکاری تر و ڤایرۆسی تر زۆرن بەڵام ئەوانە هۆکارە باوەکانن و جیاکردنەوەیان گرنگە 

 چارەسەری هەوکردنی ڤایرۆسی  هەڵامەت یان ئینفلەوەنزا 
1-  پشوودان
2ـ خواردنەوەی ئاو و شەربەتی پڕتەقاڵ و لیمۆ و هەنگوین کە لە وشکبوونەوە دەتپارێزێت و قورئێشە و کڕانەوەی کەمدەکات
3ـ غەرغەرە بە خوێ و ئاو ژانی قوڕگ کەمدەکات 
4ـ خواردنەوەی شلەی گەرم قوڕگ ئێشە و ئەستووربوونی قوڕگ و کڕانەوە کەمدەکات 
5ـ دەرمان بۆ تا و ژان بۆ نموونە پاراسیتامۆڵ یان 
NSAID وەک پڕۆفین
6- هەندێكجار دەرمانی کۆكە و پەسیو و لووت گیران
بۆ نموونە دەرمانی دژی هیستامین وەک ئەلێرمین chlorpheniramine , diphenhydramine بۆ کۆكە بەکاردێت 
کە کاریگەریی  anti cholinergic یشیان هەیە لە ڕێیەوە کۆخە کەمدەکەنەوە وە بۆ کەمکردنەوەی پەسیویش بەکاردێن بەهەمان میکانیزم anti cholinergic کە یارمەتی ووشک بوونەوەی لووت دەدات و ئاو هاتن لە چاو دەدات 
دەرمان لۆ لووت گیران بۆ نموونە  phenylephrine کە α1-adrenoceptors agonist ە 
و بەشێک لە چارەسەرییەکانی هەڵامەت و ئیفلوانزا هەرسێ دەرمانی پاراسیتامۆڵ و ئەلێرمین و فینێلیفرین ی پێکەوە تێدایە وەک nogrippin و dolo cold  و هەندەکیان پاراسیتامۆڵ و ئەلێرمین پێکەوە وەک فلو ئاوت و  aferin و زۆر نموونەی دیکە.
چارەسەری دیکەش هەیە بۆ کۆكەی وشك وەک  / dextromethorphan / codeine 
ئەگەر کۆكەی تەڕ بوو ...  Eexpectorant وەک Guaefenesin ( glyceryl guaiacolate) , ammonium chloride , sodium citrate , carbocysteine .... وە  Mucolytics وەک n acetylcysteine و Bromhexine 
وە هەندێكجار bronchodilater وەک Theophylline یش بەکاردێت، وە دەرمانی گیایی بە شروب هەیە و هەندێكجار بەکاردێت.
 ئەو دەرمانانەی کۆكە بە تەنیا یان بە "تێکەڵ هەیە" ، بە شروب یان حەب هەیە و هەر یەکێکیان بە میکانیزمێکی جیا کۆكە کەم دەکاتەوە.
- چارەسەر بۆ کڕانەوە و سووتانەوەی قوڕگ بریتییە لە  demulcents / soothing agents  وەک هەنگوین یان lozenges ئەوانەی لەسەریان نووسراوە soothing یان sore throat و یەک یان زیاتر لەو ماددانەی تێدابێت وەک benzocaine ،  dextromethorphan , menthol , lemon , honey  و هتد... وە ئەوانە یارمەتی کەمبوونەوەی کۆكەش دەدەن، نەخۆشییەکە خۆی چاک دەبێت بە بەرگری لەش و ئەو دەرمانانە تەنیا نیشانەکان کەمدەکاتەوە و بەکاریش نه‌یه‌ت خۆی چاك ده‌بێته‌وه‌.

 چارەسەری هەوکردنی بەکتریایی قورگ و لەوزەتێن / strep throat 
1- پشوودان ، زۆر خواردنەوەی شلەمەنی ، غەرغەرە بە خوێ و ئاو ، lozenges 
2- دەرمان بۆ تا و ژان بۆ نموونە پاراسیتامۆڵ یان NSAID وەک پڕۆفین
3- ئەو دژە بەکتریایانەی لەسەر Streptococcus pyogenes (group A streptococcus) کار دەکەن وەک 
 penicillin ، amoxicillin ، Azithromycin،  cefixime, cefuroxime , cephalexin ، Clarithromyci Clindamycin 
ڕەنگە ئەوە شتێكی ئاسان و سادە بێت لە زانستی پزیشکی و زۆربەمان گرنگی پێنەدەین و بڵێین شتی زۆر گرنگتر هەیە، بەڵام لە لایەکی تریش زۆربەی ئەوانەی سەردانی بنکەکان یان دەرمانخانەکان ڕاستەوخۆ یان نۆرینگەکانی کارمەندانی تەندروستی یان تەنانەت فریاکەوتنەکان دەکەن بەهۆی قوڕگ ئێشە و تا و ژانی لەش و کۆكە و پەسیو هتد... یە واتا زۆرترین کەس بەهۆیەوە چارەسەر وەردەگرێ بەراورد بە نەخۆشییەکانی دی و بە دڵنیاییش زۆرترین هەڵە بەکارهێنانی دەرمانەکانیش لەو نەخۆشییانەیە.



PM:06:52:07/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌