ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن ماسولكه‌كانی مرۆڤ لاواز ده‌بێت، پسپۆڕان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن وه‌رگرتنی جۆرێك ڤیتامینی پێویست یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه ده‌دات.
توێژه‌ره‌وه‌كان له به‌رازیل و به‌ریتانیا هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین D له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا مه‌ترسی لاوازبوونی ماسولكه‌كان له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن به ڕێژه‌ی %78 زیاد ده‌كات.
ڤیتامینD یه‌كێكه له ڤیتامینه پێویسته‌كان بۆ له‌ش ئێسكه‌كان به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌گه‌ری گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
تیاگۆ دا سلڤا ئه‌لیكسانده‌ر مامۆستا له زانكۆی ساو كارلۆس له به‌رازیل ده‌ڵێت" ڤیتامین دی جۆرێك ڤیتامینی پێویسته بۆ له‌ش ئاستی كالسیۆم له له‌شدا ڕێكده‌خات شانه‌ی ماسولكه‌كان به به‌هێزی ده‌هێڵێته‌وه"
ئاستی سروشتی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا 50 نانۆمۆل ه بۆ یه‌ك لیتر خوێن ، چونه به‌ر تیشكی خۆر له‌جیاتی مانه‌وه له شوێنی داخراو و خواردنی ماسی سالمۆن و زه‌ردێنه‌ی هێلكه و ماسی تونا" باشترین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ش له وڵاته سارده‌كان ده‌ژین ئاستی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شیاندا كه‌مه ناچارن به‌شێوه‌ی ته‌واوكه‌ری خۆراكی وه‌ریبگرن.