‌به‌هۆی‌ مێسییه‌وه‌ بۆسكێتس گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، سێرجیۆ بوسکێتس نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر قسەی کردووە و یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانیش مێسییه‌.


ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە بوسکێتس قسەی لەگەڵ چاڤی کردووە، هەروەها متمانەی ڕاهێنەرەکەی بەدەستهێناوە، کە دڵنیای کردووەتەوە لە گرنگی بوونی لە ژووری جلگۆڕینی تیپەکەدا، هەروەها پێشکەشکردنی ئەوەی دەیەوێت لێی لە هێڵی ناوەڕاستدا.

لەلایەکی ترەوە دوای ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ڕۆیشتنی لیۆ بۆ خولی ئەمریکی دواخراوە، ئەمەش وایکردووە بوسکێتس چاوەڕێ بکات چونکە دەیەوێت لەگەڵ مێسی لە ئینتەر میامی یاری بکات، بۆیه‌ ڕازی‌ بووه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌

بوسکێتس پێی وایە بەردەوام بوون لەگەڵ بەرشەلۆنە گەرەنتی ئەوە دەکات کە بۆ ماوەیەکی درێژتر لەسەر ئاستی لوتکە یاری بکات، بەمەش ژمارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا زیاد دەکات.



PM:07:04:28/12/2022




ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌