پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵه‌كانی جه‌یش ، سه‌ناعه و شه‌عب یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 15 یانه كه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون ده‌ستی پێكرد .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه یانه‌ی پێشمه‌رگه له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه له یه‌كه‌م یاری قۆناغی دووه‌می دا و له نێو هۆڵی یانه‌ی جه‌یش ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی صمود بونه‌وه ، ئه‌نجامی یارییه‌كه بۆ یاریزانانی پیشمه‌رگه یه‌كلابۆوه دوایی ئه‌وه‌ی توانیان به سێ سێتی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی ( 25 - 12 ، 25 - 15 ، 25 - 17 ) بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 19 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان جێگیره .