ته‌ندروستی -
تیمێك له زانایانی سه‌نته‌ری" ئۆبنهایمه‌ر" تایبه‌ت به بایلۆجیای ده‌مار له زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلۆس و زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كاریگه‌ری خه‌مۆكی یان له‌سه‌ر گه‌ده ئاشكرا كردوه.
ڕاپۆرتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Nature Communications بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه" ئه‌گه‌ر چی خه‌مۆكی نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونییه به‌ڵام كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌ده"
زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی 13 جۆری به‌كتریا كه له‌ناو گه‌ده‌دا هه‌یه به‌هۆی خه‌مۆكییه‌وه زیانیان پێده‌گات له‌ناویاندا"Eggerthella وSubdoligranulum و Coprococcus و Sellimonas و Lachnoclostridium و Hungatella و Ruminococcaceae و Eubacterium ventriosum و Ruminococcus gauvreauii ، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو به‌كتریایی Sellimonas و Eggerthella له گه‌ده‌ی كه‌سانی خه‌مۆك وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت خه‌مۆكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ده دروست ده‌كات.
هێشتا زاناكان پاش ئه‌م ئه‌نجامه‌ش لایان وایه زووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی خه‌مۆكی و ڕێژه‌ی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده به‌یه‌كه‌وه ببه‌سته‌نه‌وه به‌ڵام ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه زۆرجار خه‌مۆكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌دهه‌رسی و به‌دخۆراكی كه‌سی خه‌مۆك داده‌نێت، له‌كاتێكدا سیستمی خۆراكی ته‌ندروست یارمه‌تی دروستكردنی به‌كتریای سوده‌به‌خشی گه‌ده ده‌دات.