تهندروستی -
لەوزەتێنەکان بریتیین لە دوو پارچە شانەی نەرم دەکەونە بەشی دواوەی قورگ، دكتۆره فرمێسک پزیشكی نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ لهم بابهتهدا چهند زانیاریهك لهسهر هەوکردنی دریژخایەنی ئاڵووەکان باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت" هەوکردنی درێژخایەنی لەوزەتێنەکان بریتییە لە هەوکردنی لەوزەتێنەکان کە زیاتر لە دوو هەفتە بخایەنێت کە زۆرجار بەهۆی بەکتریای بەرگەگرتوو بۆ دژەبەکتریاکان دروست دەبێت چونکە نەخۆشەکە چاک نابێتەوە ، دەشێت لەو کەسانەش هەوکردنی درێژخایەن دروست ببێت کە بەرگری جەستەیان لاوازە ، ئەو کەسانەشی زیاتر بەر تیشک دەکەون زیاتر توشی ئەم جۆرە هەوکردنە دەبن"
نیشانەکانی هەوکردنی درێژخایەنی ئاڵووەکان بە گشتی ئەم خاڵانەیە:
-قورگ ئێشە
- گەورەبونی ئاڵووەکان
- بۆنی ناخۆشی ناودەم،
-گەورەبونی گرێ لیمفاوییەکان
زیاتر لە مناڵانی ٥ ساڵ بۆ ١٥ ساڵ ڕووئەدات ئەم حاڵەتە، بەس دەکرێ کەسانی گەورەش بگرێتەوە.