هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌


ته‌ندروستی‌ - 

ڕۆماتیزم هەوکردنێکی درێژ خایەنە کە تیایدا سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکەنە سەر جومگە یان زیاتر لە چەند جومگەیەک، کاریگەری ڕۆماتیزم تەنها لەسەر جومگەکان نییە، دەکرێت کاریگەری لەسەر پێست،سییەکان،دڵ و لولەکانی خوێن و چاوو گورچیلەکانیش هەبێت، دكتۆر هه‌ڤاڵ پزیشکی شارەزای گشتی له‌م بابه‌ته‌دا به‌ وردی هۆكار و نیشانه‌  و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی چیین؟

-ئازار و گەرمی و ئاوسانی جومگەکان
-ڕەقبوونی جومگەکان بەتایبەتی لە بەیانیاندا یان دوای ئیسراحەتێکی زۆر
-هەندێک جار ماندوێتی و تا و کەمی ئیشتیها.
-سەرەتا جومگە بچوکەکان توش ئەبن وەکو جومگەی پەنجەی دەست و پێ و دواتر کە نەخۆشییەکە پەرە دەستێنێت جومگەی ئەژنۆ و قۆڵ و حەوز توش ئەبن.

هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ چییه‌؟

هۆکارەکەی دیاری کراو نییە چونکە کێشەکە سیتەمی بەرگری جەستەیە کە بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی جەستە،بەڵام ئەم هۆکارانەی خوارەوە وا دەکات توشبوون بە نەخۆشییەکە ئاسانتر بێت:
-نەخۆشییەکە زیاتر توشی ڕەگەزی مێ دەبێت
-زیاتر توشی تەمەنی گەنجان ئەبێ(٢٠-٤٠ساڵ)
-ئەو کەسانەی لە خێزانەکانیاندا ڕۆماتیزم و نەخۆشییە بەرگرییەکانی دیکە هەیە مەترسی توشبوونیان زیاترە
-جگەرە کێشان
-کێش زیادی

چارەسەر چییه‌؟

-چارەسەری بنەڕەتی بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم نییە و ئەو چارەسەرانەی کە هەن تەنها بۆ ئەوەیە پەرەسەندنی نەخۆشییەکە خاو بکرێتەوەو نیشانەکانی کەمتر بکرێنەوە.
-جێبەجێکردنی ڕینماییەکانی پزیشک و بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی بۆت دیاری کراوە وادەکات کاریگەری نەخۆشییەکە کەمتر بێت لەسەر ژیانی ڕۆژانە.

تێبینییەکی گرنگ:پشکنینی ESR تایبەت نییە بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆماتیزم و لە هەموو هەوکردنێکی درێژ خایەندا بەرز دەبێتەوە،نەخۆشی ڕۆماتیزم پشکنینی تایبەت بەخۆی هەیەو پزیشکی پسپۆڕ بۆت دیاری ئەکات.



PM:02:15:20/12/2022




ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌