پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری تیپی باله‌ی حه‌وت یانه ، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 9 ی 12 ی 2022 و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی وه‌رزی 2022 - 2023 ی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له یه‌كه‌م یاری خوله‌كه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی صمود كردوو تێیداو توانی به ئه‌نجامی سێ سێتی یه‌كلایه‌نه یارییه‌كه‌ی لێبباته‌وه ، خاڵی سێته‌كان بریتیی بوون له (25 - 13 و 25 - 17 و 25 - 17 ) .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه سێ خاڵی گرنگی له ده‌ست پێكی یارییه‌كان مسۆگه‌ر كرد .