پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی بۆكسینی عێراق به به‌شداری 48 یانه و 183 یاریزان و له نێو هۆڵی بۆكسێنی تایبه‌ت به یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری به‌غداد یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی یانه‌كانی عێراقی ده‌ست پێكرد كه بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانه .
له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه و له كێشی 46 كیلۆ غرام عومه‌ر لوقمانی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به ئه‌نجامی 3 جه‌وله‌ی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌و له كێشی 52 كیلۆ غرام باوان ساڵح سه‌ركه‌وتوو بوو دوایی ئه‌وه‌ی به سێ جه‌وله‌ی یه‌كلایه‌نه براوه بوو .