پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
وه‌رزی نوێی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و 15 یانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن تا بلیتی گه‌یشتن به خولی بژارده ببڕن .
بڕیاره نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 9 ی 12 ی 2022 له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، جه‌یش ، صمود ، مه‌سافی شیمال ، هیت ، حه‌بانیه و سه‌ناعه ) ده‌ست پێبكات و له یه‌كه‌م یاری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و كاتژمێر 12:00 به یاری نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و صمود به‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی خوله‌كه هه‌ڵده‌درێته‌وه .
هه‌روه‌ك پاش ئه‌و یارییه و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ یانه‌كانی مه‌سافی و هیت ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ش حه‌بانیه و سه‌ناعه یاری ده‌كه‌ن و هه‌رچی یانه‌ی جه‌یشه چاوه‌ڕوان ده‌بێت .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه یارییه‌كانی له شاری به‌سره ئه‌نجام ده‌درێت ، غاز جنوب و مه‌دینه شهدا له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و له نێو هۆڵی زوبیر یاری ده‌كه‌ن و له هه‌مان كات و له نێو هۆڵی ئۆڵۆمپی به‌حری به‌سره و قاسم یه‌كه‌م یاریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له هه‌مان هۆڵ و كاتژمێر 4:00 شوڕته‌كانی به‌غداد و سنجار پاڵپشت به مه‌هدی كه‌ریمی پیشه‌گه‌ر كه له‌م وه‌رزه به‌رگی سنجاری بۆشیوه یاری ده‌كه‌ن و هه‌رچی هه‌ولێر و حه‌دیسه‌یه له هۆڵی زوبێر یاریی ده‌كه‌ن .