پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی بردنه‌وه به نرخه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه به‌غدادی لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به ده‌ست خستنی ئه‌و سێ خاڵه له كۆی چوار یاری نۆ خاڵ كۆبكاته‌وه و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی خۆی گه‌یانده پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگی نا .
پێشمه‌رگه له كۆی چوار یاری خاوه‌ن حه‌وت گۆڵه و سێ گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه ، هه‌رچی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداده كه له پێشه‌نگی یانه‌كانه به 5 یاری حه‌وت گۆڵی هه‌یه‌و دوو گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و خاوه‌ن ده خاڵه .
هه‌ر له ڕیزبه‌ندی هه‌مان كۆمه‌ڵه سه‌ناعات كاره‌با و ئیتیصالاَت به 9 خاڵ پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیان گرتووه و حه‌ویجه و میسان و مه‌سافی جنوب و الجنسیه‌ش له هیڵی سوری ڕیزبه‌ندی دێن .
ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م :