پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 8 ی 12 ی 2022 یه‌كێك له‌و یارییه به‌هێزانه‌ی لوتكه‌ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی وه‌رزشی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد كرد ، یارییه‌كه له جه‌وله‌ی پێنجه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه بوو ، له‌و یارییه‌دا و له‌گه‌ڵ لێدانی یه‌كه‌م فیكه‌ی ناوبژیوان یاریزانانی هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز هاتنه نێو كه‌شی یارییه‌كه و هێرش له دوایی هێرش بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كدیان ئه‌نجام ده‌دات ، له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی كاتی سێ چاره‌كی گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی پێشمه‌رگه به هێرشێكی خێرا و به لێدانێكی به‌هێزی یاریزان ئیبراهیم حه‌یده‌ر و له خوله‌كی 35 توانی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین بهه‌ژێنێت و تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات ، له گێمی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری یاریزانان له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو تیم و به‌هێزتر بوونی یارییه‌كه ، پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان پارێزگاری له‌و ئه‌نجامه بكه‌ن و به سه‌ركه‌وتن یارییه‌كه‌یان به كۆتاهێنا و سێ خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی پێنجه‌میان مسۆگه‌ر كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی 4 یاری 9 خاڵی هه‌یه و یانه‌ی ئه‌مانه‌ش به جیاوازی خاڵێكه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئه‌و پێنج یاری ئه‌نجام داوه .