پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ڕِاگه‌یاند .
له خشته‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه حه‌وت یانه‌ی كوردستان و عێراق تێیدا به‌شدارن ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆی له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه میوانداری له یانه‌ی صمود ده‌كات و ئه‌و یاریه‌ش له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 9 ی 12 ی 2022 به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆ و كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ یانه‌ی مه‌صافی و هیت ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و هه‌رچی دوا یاری ئه‌و ڕۆژه‌شه له كاتژمێر 4:00 و له نێوان یانه‌كانی حه‌بانیه و سه‌ناعه ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌ی جه‌یشی به‌غدادیش چاوه‌ڕوان ده‌بێت .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :