پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی خولی دۆستانه‌ی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ست پێده‌كات و له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و خوله‌ش پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی كه ده‌بێته یاریگه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات .
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 5 ی 12 ی 2022 به‌ڕێوه ده‌چێت و لاوانی پێشمه‌رگه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك ئه‌و یاریانه‌ی ئه‌نجام ده‌دات بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق .
خولی لاوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌به‌شداری تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی (پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز ، ئاشتی، سیروانی نوێ و چەمچەماڵ) ده‌بێت .