پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری الخوبر له ولاَتی سعودیه كۆتایی هات به ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی یارییه سیانێكانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا و تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی به چوار یاریزان به‌شداری بكات و میدالیاكانی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتییه خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی یه‌كێتی یارییه سیانێكانی عێراق و لێپرسراوی چالاكییه‌كانی خانمان له‌و یه‌كێتییه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ڕاهێنه‌ری سه‌لام محه‌مه‌د و به‌به‌شداری چوار یاریزان به‌شداری له‌و كێبڕكێ به‌هێزه‌دا كردوو خۆشبه‌ختانه توانرا یه‌ك میدالیایی ئاڵتون و سێ میدالیایی زیووی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین ، هه‌روه‌ك له‌یلا محه‌مه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌یمه‌ن زێدان له یارییه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیایی ئاڵتونی به‌ده‌ست هێنا و هه‌ریه‌ك له یاریزانان شه‌هاب خه‌زعه‌لی ، باقر زافر و نور سه‌بیحیش پله‌ی دووه‌م و میدالیایی زیویان به‌ده‌ست هێنا .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له هه‌مان كات به‌ختیار فه‌ریق سه‌رۆكی یه‌كێتی یارییه سیانێكانی عێراق به‌شداری كردووه له كۆبونه‌وه‌ی سالاَنه‌ی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا پلان و چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه باسی لێوه‌كراوه و له ماوه‌ی داهاتوو ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه ڕێك ده‌خرێت .