پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزانه‌كانی ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ر له تیپه‌كه پاڵه‌وانێتییه‌كی نێو خۆی بۆ یاریزانه‌كانی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان ڕێك خست .
یارییه‌كان بۆ له دایك بوانی 2009 - 2010 ڕێك خرابوو تێیداو دوایی ئه‌نجام دانی چه‌ندین یاری به‌هێز و نمایشی هونه‌یی سه‌رنج ڕاكێش به‌شداران میدالیایان پێشكه‌ش كرا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه نێو خۆییه دۆستانه‌یه به‌ختیار ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ر له تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی ده‌كرد به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی یارییه‌كه‌ی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت تا له خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوو سه‌رجه‌م میدالیاكان به‌ده‌ست بهێنێت .
ووتیشی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسته‌كان بوو كه خۆش به‌ختین له‌وه‌ی چه‌ندین یاریزانی به‌هێزمان له‌و یارییه‌دا پێگه‌یاندووه و چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێده‌كین .
له كۆتایش به‌ختیار ئه‌حمه‌د سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ڕاهێنه‌رانی كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتی و به ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی تیپه‌كه‌یان له سه‌رجه‌م بواره‌كان .