پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یاریزانانی كوڕان و كچانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی و گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
له سه‌ردانێكی مه‌یدانی دا ، سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه چوار پاڵه‌وانی بیر مه‌ند له ئاماده‌كاریدان بۆ به‌شداریان له ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی كۆتایی پالاَوتنه‌كانی یاریزانانی شه‌تره‌نجی عێراق كه بڕیاره له نێو 24 یاریزان ده یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان ببنه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ساڵی 2023 .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل كه سه‌رپه‌رشتیاری به‌شه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه له نێو هۆڵی ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، تیپه‌كه‌مان چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وانی تێدایه و له نێویاندا هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( زۆزگ سه‌لاَح ، ئاكار عه‌لی و ئاریان عه‌لی ) له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و ( كارین كه‌مال ) له‌سه‌ر ئاستی كچان له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی چڕ له ئاماده‌كاریدان بۆ به‌شداری له‌و كێبڕكێیانه‌ی كۆتایی عێراق كه بڕیاره یارییه‌كانی ئاستی كوڕان له به‌رواری 6 تا 15 ی 12 ی 2022 له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كچانیش یارییه‌كان له به‌رواری 20 تا 29 ی 12 ی 2022 ده‌بێت .
پێشمه‌رگه سپۆرت له ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی پرسی هۆكاری ئه‌و جیاوازیه چیه كه له نێوان یارییه‌كانی كوڕان و كچان ده‌بێت ، ئه‌و به‌م شێوه‌یه وه‌لاَمی دایه‌وه و ووتی ، به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی زانكۆكان ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بڕیاری داوه یارییه‌كانی به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدات تا یاریزانان له واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌رقاڵی وانه‌كانیان بن و دابڕاو نه‌بن له خوێندن .
له كۆتایی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه ووتی ، یارییه‌كان به شێوه‌ی خول ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان 12 یاریزان و له‌سه‌ر ئاستی كچان به هه‌مان ژماره یاریزان به‌شداری ده‌كات واته هه‌ر یاریزانێك 11 یاری ئه‌نجام ده‌دات و له كۆتایش پله‌به‌ندی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م تا پێنجه‌م ده‌بنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ساڵی 2023 .