پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دات و پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 29 ی 11 ی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌كه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه گرێبه‌ستی یاریزان ( ئه‌گوێر پۆپۆڤ ) ی به ڕه‌گه‌ز ڕوسی واژۆ كرد .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و سه‌ره‌تا حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیشان دانی خۆشحاڵی خۆی و یانه‌كه به بانگێشت كردنی یاریزانه نوێكه‌یان پێی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان به هیواوه له تیپی باله ده‌ڕه‌وانن و داواشی له ئه‌گوێر كرد كه له‌گه‌ڵ تیپه نوێكه‌ی پێكه‌وه بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت و نازناوی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یاری بكه‌ن و له نێو ئه‌و كێبڕكێیه‌دابن .
مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه ووتیشی ئێمه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌واوی هه‌وڵ ده‌ده‌ین و پاڵپشت ده‌بین بۆ تیپی باله له له نێو ڕكابه‌رییه‌كانی خولی بژارده ببینرێن و ده‌ست كه‌وت و نازناویان هه‌بێت .
پاشان یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، سوپاس بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سوپاس بۆ ئه‌و متمانه‌یه كه به منتان كردووه و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه پڕ ئاستانه پێكه‌وه ئه‌نجامان هه‌بێت و نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین .
له كۆتایش گرێبه‌ستی ئه‌گوێر پۆپۆڤ واژۆ كرا و به‌شداری له یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌ی كرد .
ئه‌گوێر پۆپۆش له دایك بووی 3 ی 3 ی 1991 ی ولاَتی ڕوسیایه و بالاَی 203 سم ، كێشی 86 كغم و له پێگه‌ی دووی یاریكه ( خه‌لفی ) یاری ده‌كات .
ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردوون :