پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی چوار میدالیا له پاڵه‌وانێتی كاراتێی نێو ده‌وڵه‌تی توركیا و ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا ، شڤان عوسمان یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یانه ئه‌نجامه‌كانی به‌رز نرخێنران .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 29 ی 11 ی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له شڤان عوسمانی پاڵه‌وانی تیپی كاراتێی یانه‌كه‌ی ، له‌و میوانداریه‌دا حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له شڤان عوسمان كرد كه له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك مانگ توانی له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان چوار میدالیا ده‌سته‌به‌ر بكات و ناوی پیشمه‌رگه‌ی له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌دا به به‌رزی ناساند .
هه‌روه‌ك به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ته‌واوی پاڵپشتی یانه‌ی بۆ پاڵه‌وانه‌كه‌ی تیپی كاراتێی یانه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێمه وه‌ك یانه هه‌میشه هاوكارتان ده‌بین و ئێوه هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام چڕتر بكه‌نه‌وه و یانه‌كه‌تان بۆ هه‌میشه پاڵپشتیتان ده‌كات .
لای خۆشیه‌وه شڤان عوسمان سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی چینی گه‌نجان و لاوان بووه و خه‌م خۆری وه‌رزشكاران بووه بێ جیاوازی ، ووتیشی ئه‌و ئه‌نجامانه بۆ پاڵپشتی به‌ڕِێزتان و یانه‌كه‌تانی ده‌گڕێمه‌وه و به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌مه‌وه كه بۆ هه‌میشه هه‌وڵ بده‌م وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میدالیاكان و جامه‌كان بۆ یانه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم .